|
په‌یامی سه‌ره‌خۆشی ماڵپه‌ڕی چوارچرا به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی دڵسۆزێکی حیزب و جووڵانه‌وه‌که‌مانه‌وه |
|
( إنا لله و إنا إلیه را‌جعون ) هه‌واڵی کۆچی دوایی ئه‌حمه‌دی عه‌وڵای خۆنچێ ناسراو به ئه‌حمه‌دی مام عه‌وڵای ماره‌غانی (موحه‌ممه‌دزاده)مان پێ گه‌یشتووه. مام ئه‌حمه‌د ڕۆژی 3 ی بانه‌مه‌ڕی 1386، له ته‌مه‌نی 73 ساڵی دا وه‌فاتی کرد. به هۆی لایه‌نگری له جووڵانه‌وه‌ی کورد و له حیزبی دێموکڕات ساڵه‌کانی سه‌ره‌تای فه‌عالیه‌تی حیزب له زێدی خۆی ڕا ئاواره بوو و له گوندی "باساوێ" ی ئه‌و دیوی سنوور گیرسایه‌وه؛ و ماوه‌ی چه‌ند ساڵ به خۆی و ماڵ و منداڵییه‌وه له‌وێ ژیان برده سه‌ر. ناوبراو برای شه‌هید مه‌لاحسێن، ناسراو به "کاوه ماره‌غانی" بوو. به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئارسته‌ی بنه‌ماڵه و خزم و که‌سوکاری مام ئه‌حمه‌د ده‌که‌ین؛ و هیوادارین جێگای به‌هه‌شتی به‌رین بێ؛ و له خودای گه‌وره داوای سێبووری بۆ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یان ده‌که‌ین. له لایه‌ن: ماڵپه‌ڕی چوارچرا 8 ی مای 2007 ی زایینی |
|
All Rights Reserved. 2007 www.chwarchra.com |